دەستەی گەشتوگوزار بەشداری کۆنفڕانسی رێکخستنەوەی داهاتی کرد

ڕەشەمێ 7, 2021

دەستەی گەشتوگوزار وەک سێکتەرێکی گرنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداری لە (کۆنفڕانسی ڕێکخستنەوەی داهاتەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار) کرد، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارانی وەزارەت و سەرۆکی لێژنەی شارەوانی گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و سەرۆکی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرگشتیەکانی وەزارەت ئامادە بوون.

لە بەشێکی ئەو کۆنفڕانسەدا سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمل جەلال وتەیەکی پێشکەش کرد، لە وتەکەیدا تیشکی خستە سەر گرنگی سێکتەری گەشتوگوزار و پلانی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئەو کەرتە و پڕۆژە و خزمەتگوزاریە گەشتیاریەکان لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت، دواتر لە پرێزێنتەیشنێکدا سەرۆگی دەستە ئەو کێشە و گرفتانەی خستەڕوو کە بەربەستن لەبەردەم پڕۆسەی کۆکردنەوەی داهات لە سێکتەری گەشتیاری، هەر لەو پرێزێنتەیشنەدا چارەسەرەکان و پلانی پێویستی خستەڕوو کە هۆکارێکن بۆ ڕێکخستنەوەی کۆکردنەوەی داهاتی گەشتیاری کە دەبێتە هاندەرێک بۆ زیاتر پێشخستنی ئەو کەرتە، لە کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا لێژنەی گەشتوگوزار بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستە و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئەندامی پەرلەمان و فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی و بەڕێوەبەرە گشتیەکانی گەشتوگوزار ی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان بڕیار و ڕاسپاردەکانیان بەمەبەستی پەسندکردنی پێشکەش بە لێژنەی ئامادەکاری کۆنفڕانس کرد.