دەستەی گشتی گەشت و گوزار سەردانی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر دەكات
بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان دەستەی گشتی گەشت و گوزار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رێكەوتی 2/2/2015 سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار و بەرێوەبەری كاروباری گەشتیاری و بەرێوەبەری كارگێری و بەرێوەبەری بەبازاركردن و پلان دانانی دەستە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریان كرد و لە لایەن سەرۆكی ئەنجومەن و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی توركمان و فراكسیۆنی شلاما پێشوازیان لێ كران ،لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی گەشت و گوزار و ئایندە و پلانی گەشت و گوزار و بەرنامە و پلانی ستراتیژی گەشت و گوزار و چۆنێتی هاوكاری نێوان هەردوولا كرا.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار پێشنیاری كرد كە پریزنتیشنێك دەربارەی پلانی ستراتیژی گەشت و گوزاری كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پێشكەش بكات، بەمەبەستی ئاگادار بوون لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە پلان و بەرنامەی گەشت و گوزار و ئەو كارانەی كە لە رابردوو ئەنجامی داوە،سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بریاریان دا كە هاوكاری تەواوی دەستەی گشتی گەشت و گوزار بن لە ئایندە بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری ئەم كەرتە بن بوژاندنەوەی زیاتری ژێرخانی ئابووری كوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەختی كوردستان بە تایبەتی.