جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار جەخت لە پەرەپێدانی گەشتوگوزار دەکاتەوە

ڕەشەمێ 24, 2021

جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال کرد.

دواتر رەوشی گەشتیاری بە گشتی و چەند مانگی دەست بەکاربوونی سەرۆکی دەستە و چالاکی و هەنگاوەکانی پەرەپێدانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانی باس کرد، هەروەها سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار پلان و بەرنامەی کارکردنی داهاتووی خستەڕوو، قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، دووپاتیشی کردەوە کە حکومەتی هەرێم بەگشتی و بەتایبەتی جێگری سەرۆکی حکومەت گەشتوگوزاری بە یەکێک لە ٣ گرنگترین کارەکانی خۆی داناوە، بۆیە گرنگی تەواو بە پێشخستنی کەرتی گەشتیاری دەدات و پاڵپشتی تەواوی بۆ سەرۆکی دەستە و کارەکانی راگەیاند.