جۆرجیا و کوردستان هه‌ماهه‌نگی گه‌شتیاری ده‌که‌ن

گەلاوێژ 27, 2015
ئه‌مرۆ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزاری جۆرجیا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و له ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزاری هه‌رێمی کوردستان و وڵاتی جۆرجیا به ئامادبوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شت وگوزاری هه‌ولێر و وژماره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌ر و کۆمپانیای ئێرلاین ستارت، لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو لادا بۆ رێکخستنی گه‌شتی هاوبه‌ش و چالاکی هاوبه‌ش و حه‌فته‌ی گه‌شتیاری هاوبه‌ش سازکرا. بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانیش مالی هاوبه‌شی کوردی و جۆرجی له هه‌ولێر له ٢٨/٧دهکرێتهوه. بۆ هه‌مان مه‌به‌ست کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ل کۆمپانیاکانی گه‌شتیاری به‌مه‌به‌ستی هێنان و بردنی گه‌شتیار رێکخرا.جێگای ئاماژه‌یه که کۆمپانیای ئێرلاین ستارت به رێکخستنی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کان هه‌ستابوو.











