تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر ئارامگەی دکتۆر فەرسەت دانا
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئەمەل جەلال لەگەڵ یەکیێتی کۆمپانیەکانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی، سەردانی گڵکۆ و ئارامگەی دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردو کرا و تاجە گوڵینەی وەفا و خۆشەویستی کۆمپانیەکانی گەشتیاری خرایە سەر گۆڕی شەهیدی خزمەگوزاری هاوڵاتیان و شاری هەولێر و خەمخۆری برایەتی و سەربەخۆی کوردستان.
لە خوا پاڕانەوە کۆچ کردو بە بەهەشتی شاد بکات.
پارێزگاری کۆچکردو دکتۆر فەرسەت لە ماوەیەکی کورت و لەسەردەمێکی قەیراناویدا هەوڵی زۆری دا پشتگیری پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار بکات، پاڵپشتی تەواوی کۆمپانیەکانی گەشتیاری دەکرد، هیوای دەستەی گەشتوگوزار وابوو لە ئایندە بەپێی ئەو تێگەیشتن و بەرنامەی هەبوو، پلانی زۆر گەورە بۆ گەشتوگوزار جێبەجێ بکەین، بەڵام هەزاران جار بەداخەوە خەونی هەمووانی بردە ژێر گڵ.
جێگای بەهەشت بێت و رووحی شاد بێت.