بەهۆی چالاكیان لە هێنانی گەشتیار دوو كۆمپانیا لە لایەن دەستەی گەشتوگوزار خەڵات كران
بە مەبەستی زیاتر هاندانی كۆمپانیاكان بۆ هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار هەردوو كۆمپانیای گەشتیاری ( كۆمەڵەی بەلەد و ئەمین و فلای میران) لە لایەن سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەرانی بەبازاركردن و كاروباری گەشتیاری و راگەیاندن خەڵات كردن. كۆمپانیای بەلەد ئەمین لە ماوەی ڕابردو هاوكاری زۆری دەستەی گەشتوگوزاری كردوە و ژمارەیەك كۆمپانیای عێراقی بۆ چەند كۆبوونەوەیەك هێناوەتە كوردستان و بە ناوی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە پێشانگای گەشتیاری بەغدا بشداری كردوە و هەوڵی ناساندنی گەشتیاری هەرێمی كوردستان داوە و لە ڕۆژانی جەژن زۆرترین گەشتیاری بو هەرێم هێناوە.
كۆمپانیای فلای میران ژمارەیەك لە كۆمپانیای لوبنان و ئەردەنی بۆ هەرێم هێناوە و هۆكار بووە بۆ كردنەوەوی هێلی ئاسمانی نێوان هەولێر تونس و لە بەرنامیدایە كۆمپانیای كۆێتی بۆ كوردستان بانگەشت بكات بۆ ئەوەی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بێنن.
جێگای ئاماژەیە لە ئایندەیەكی نزیك ژمارەیەكی تری كۆمپانیا خەڵاتیان پێدەدرێت كە زۆرترین گەشتیاریان هێناوە