بۆ پێزانینی که‌موکڕی گه‌لی سه‌کران به‌سه‌رکرایه

پووشپەڕ 19, 2015
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شت وگوزار دوای به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنی پرۆژه‌ی ته‌له‌فریکی هه‌ڵگۆرد له ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی گه‌لی سه‌کران به‌هەمان شێوه به‌سه‌ر کرده، که ئامانج وه‌رگتن و بینینی که‌موکوڕی هاوینه‌هه‌واره‌که بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی گه‌شت وگوزاری چۆمان راسپاردرا روپێوێکی ناوچه‌که بکات و بۆ سه‌روی خۆی به‌رز بکاته‌وه . جێگه‌ی ئاماژه‌یه که هه‌ریه‌ک له وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزار و به‌رێوه‌به‌ری گه‌شت وگوزاری سۆران و به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی گه‌شت وگوزاری چۆمان و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی مولکایه‌تی ده‌سته و راگه‌یاندن و ئه‌ندازه‌ی گه‌شت وگوزاری سۆران ئاماده‌بوون.











