ئەنجامی پێشبڕکێی فۆتۆی گەشتیاری ساڵ لە مەراسیمێک ڕاگەیەنرا
ئەمڕۆ ٢٢/١٢/٢٠١٩ لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و ژمارەیەک بەرپرس و ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی خەڵاتی رێزلێنان بەسەر براوەی یەکەم و دووەم و سێیەم فۆتۆی گەشتیاری ساڵی ٢٠١٩ دابەشکرا.
لە هەمان کات پێشانگەیەکی گەشتیاری بۆ ٢٥ وێنەی هەڵبژێردراو لە کۆی ١٤٥ وێنەگر کرایەوە و رێز لە ٢٥ فۆتۆگرافەر گیرا.
جێگای ئاماژەیە کە بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم و جێگری سەرۆکی زانکۆی سترادفۆردی ئەمریکی و جێگری کۆمەڵەی میوانخانەکان و چێشتخانەکان لقی هەولێر و یەکیەتی کۆمپانیاکانی گەشتیاری و کۆمەڵەی گەشتوگوزارناسان و رێکخراوی کوردستان فۆتۆ و ژمارەیەکی زۆر لە فۆتۆگرافەر و کەناڵی ڕاگەیاند ئامدەبوون.
ئامانجی ئەم چالاکیە : بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گەشتیاری و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزار و ڕێزگرتن بوو لە دڵسۆزی و ماندووبوونی فۆتۆگرافەرەکان.
چالاکیەکە بە هەماهەنگی و سەرپەرشتی ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و رێکخراوی کوردستان فۆتۆ و زانکۆی سترادفۆردی ئەمریکی ڕێکخرا بوو.