ئاماده‌كاری بۆ فیستیڤالی پاڵپشتی بۆ پێشمه‌رگه‌

ڕەشەمێ 12, 2015

ئه‌مرۆ شاندێكی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ ئه‌سته‌نبۆل كه‌ پێكهاتبوون له‌ نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك میوانخانه‌ و چه‌ند زانكۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌ و چێشتخانه‌كانی كوردستان سه‌ردانی ده‌سته‌ی گه‌شت وگوزاریان كرد و پێشنیاری سازدانی فیستیڤالی خواردنی ساڵانه‌یان كرد كه‌ ئه‌م ساڵ له‌ هه‌ولێر وه‌ك پاڵپشتی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ سازبكرێت. بریاردرا كه‌ له‌گه‌ل چه‌ند يه‌كه‌یه‌كی تری گارگێری په‌یوه‌ندی بكرێت و لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ رايی كردنی كاره‌كان دروست بكرێت و رێوشوینی پێویست بگرێته‌به‌ر . فیستیڤاله‌كه‌ چه‌ند چالاكیه‌كی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ سه‌رجه‌میان گوزارشت له‌ پالپشتی هێزی پیشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن