زمانی کوردی
کوردی، یاخود 'زمانی کوردی' وه‌کو کورد خۆی ناوی ده‌بات ( له بنه‌ڕه‌ت کرمانجی یه) زمانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی کورده له باکووری ڕۆژئاوای ئاسیا. له ڕووی بنه‌ما زمانییه‌کانه‌وه به‌شێکه له زمانه هیندۆ- ئه‌وروپپیه‌کان و به‌شێکی سه‌ره‌کیشه له زمانه ئێرانییه‌کان (کوردی له خانه‌ی سێهه‌مه، له‌دوای فارسی و په‌شتوو)
نووسینی کوردی، به پێی ئه‌و ووڵاته‌ی که کورد تێیدا ده‌ژین، به ڕێنووسی عه‌ره‌بییه (له زۆرینه‌ی ووڵاته موسلمانه‌کان) و به ڕێنووسی لاتینییه (به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له تورکیا و هه‌روه‌ها له ئه‌رمینیا، ئازه‌ربایجان و پاشماوه‌ی هه‌ندێك له ووڵاتانی یه‌کێتی ڕووسیای له‌ناوچوو). به ھۆی ئه‌وەی کە کورد لە ژێر دەستەڵاتی عوسمانی ئێرانی بوون و ڕێنووسی فه‌رمی ئه‌م دوو زلهێزه ئه‌لفوبێ-ی عه‌ره‌بی بوو، کوردیش تا پێش سییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو تەنها ئه‌لفوبێ-ی عەرەبی بۆ ڕێنووسی کوردی بەکاردەھێنا. له تورکیا، له دوای به‌فه‌رمیکردنی ڕێنووسی لاتینی بۆ زمانی تورکی ( له سالی 1923 له‌سه‌ر خواست و وویستی ئه‌تاتوورك)، زمان‌ناسی کورد جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له ساڵی 1923 ڕێنووسی لاتینی، له تورکیا، بۆ زمانی کوردی داھێنا.
کوردی ته‌نها له عێراق به زمانێکی فه‌رمی داندراوه، له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌مه‌ش به پێی ده‌ستووری عێراقی نوێ له 2005. به‌ڵام له هه‌رێمی کو‌ردستان- عێراق کوردی زمانی سه‌ره‌کییه و له پێشی عه‌ره‌بیه.
هه‌روه‌کو جیاوازی له ژماره‌کانی سه‌رژمێری کورد هه‌ن، ئاوهاش له ژماره‌ی کورد هه‌ن که به کوردی بدوێن. به‌ڵام زۆرینه‌یان ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که به زمانی کوردی ده‌دوێن له نێوان 35 – 45 ملیۆن کورد مه‌زه‌نده ده‌که‌ن. به‌ڵام لێره‌دا ژماره‌یه‌کی هه‌ره زۆر له کورد ناژمێردرێن که ناتوانن به زمانی کوردی بدوێن، له‌به‌ر ڕێپێنه‌دانیان بۆ دواندن به کوردی یان فێربوونی، یان به زۆر فێرکردنیان بۆ زمانێکی تر، که چه‌ند هۆیه‌کی سیاسی له پاڵه‌وه‌یه.
هه‌روه‌کو زمانه‌کانی تر، کوردیش چه‌ند شێوه‌زارێكی هه‌یه که کورد له کوردستانی ئه‌م ووڵاتانه پێی ده‌دوێن: له تورکیا (نزیکه‌ی 20 ملیۆن)، ئێران ( نزیکه‌ی 10 ملیۆن)، عێراق ( نزیکه‌ی 7 ملیۆن)، سوریا ( نزیکه‌ی 3 ملیۆن) و ئه‌رمێنیا و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ( نزیکه‌ی ملیۆنێك).
له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو هۆیه کاریگه‌رانه کورد هێشتا نه‌بۆته خاوه‌نی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌کگرتووی خۆی، هه‌روه‌کو له عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌یبینین. نیشانه دیاره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی سیاسی کوردی یه‌کگرتوو، شان به شان له‌گه‌ڵ ترسی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که کو‌ردستان به‌سه‌ریان دابه‌شکراوه، که زمانێکی یه‌کگرتوو درووست نه‌بێت. به‌مه‌ش په‌کگرتنی کورد پته‌وتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه یه‌کگرتنی کورد له ناو قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئاسان بکات.
له کوردی چه‌ند شێوەزارێکی سه‌ره‌کی هه‌ن که زۆر و که‌م جیاوازییان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتر. زمانناسانی تایبه‌ت له سه‌ر چۆنیه‌تی جیاکردنه‌وەی ئه‌م شێوه‌زارانه یه‌کده‌نگ نین. به‌ڵام زۆبه‌یان کوردی به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌کی دابه‌ش ده‌که‌ن:
- شێوه‌زاری باکووری: ئه‌م شێوه‌زاره به کرمانجی نێو ده‌برێت. هه‌ره زۆرینه‌ی کورد له تورکیا، سوریا و باکووری کو‌ردستان-عێراق به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن. ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له ژماره‌ی هه‌موو کوردانی تر زۆرترن که به شێوه‌زاره‌کانی تر ده‌دوێن.
- شێوه‌زاری ناوه‌ڕاست: ئه‌م شێوه‌زاره به 'سۆرانی' نێوده‌برێت. ئه‌م نێو لێنانه‌ش نه‌ریتێکی هه‌ڵه‌یه، چونکه ئه‌م شێوه‌زاره بۆ ناوچه‌ی سۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه له کو‌ردستان- عێراق، که تیایدا ئه‌م شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ڕاسته به‌کارده‌هێنن. ئه‌م شێوه‌زاره بریتییه له زمانی فه‌رمی باوڕپێکراو له کو‌ردستان- عێراق. ئه‌م شێوه‌زاره له‌وانی تر به‌ناوبانگ تره، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کوردی به‌م شێوه‌زاره نووسراون. ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پێکه‌وه به‌ستراوو له ناوه‌ڕاستی کو‌ردستان جێنشینن، و دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر عێراق و ئێران.
- شێوه‌زاری باشووری: ئه‌م شێوه‌زاره به ' ڵووڕی' ده‌ناسرێت. ئه‌م نێولێنانه‌ش به‌هه‌ڵه هاتووه، چونکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێوی ناوچه‌ی ڵورستان که ده‌که‌وێته خاکی کو‌ردستان- ئێران-وه. ئه‌و کوردانه‌ی که به‌م شێوه‌زاره ده‌دوێن له ناوچه‌یه‌کی لێکدانه‌بڕاو ده‌ژین له خاکی کوردستانی نێوان عێراق و ئێران.
بێجگه له‌م سێ شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه، دوو شێوه‌زاری تریش هه‌ن که بریتین له زازا (تایبه‌ت به که‌مینه‌ی کوردی زازا له تورکیا) و گۆرانی، که هه‌ورامییه‌کان له خوارووی کو‌ردستان پێی ده‌دوێن.
هه‌ندێك له چاودێران ئه‌م دوو شێوه‌زاره پۆلێن ناکه‌ن له‌ناو شێوه‌زاره زمانه‌وانییه‌کان، به‌ڵکو به شێوه‌زاری تایبه‌ت به نیمچه- ڕه‌گه‌زی دایده‌نێن، که ئه‌وانه‌ی پێیده‌دوێن به بڵاوی له ناوچه کوردییه‌کان جێنشینن. به‌لام ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی بیر و ڕای کوردانه که هیچ جیاوازییه‌ك نابینن له به‌کارهێنانی ئه‌م شێوه‌زاره‌یان.