زمانەکان

kurdistan map

مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە

Info Tab

پیشاندانی گشتی

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە، لە ساڵی 1979 لە سەرداوای حكومەتی ئەوسای عێراقی بۆ كۆلیژی كشتوكاڵ دروستكراوە و دواتر بۆتە ئیدارە محەلی سلێمانی، پاشان كرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و كەسانی ئازادی خواز. لە بەرئەوەی رەنگی باڵەخانەكە سوورە بۆیە پێی وتراوە ( ئەمنە سوورەكە). لە راپەڕینی ساڵی 1991 ئازاد كراو لە ساڵى 1995 كراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، كە گشتیان گوزارشت لە تاوانەكانی رژێمی روخاوی سەدام لە دژی كورد دەكەن. رۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەكەن و بە چاوی خۆیان زوڵم و ستمەكانی رژێمی روخاوی بەعس دەبینن كە بەرامبەر هاووڵاتیانی كوردستان كرابوو. لە كاتژمیر 8ی بەیانی تاكو 4 ی ئێوارە پێشوازی لە گەشتیاران دەكات.

پێزانینی کەشتیار

زانیاری پەیوەندی

+(0) 0964533207353

زياتر مۆزەخانە و کەلەپوور